Business English course

ئایا پێویستت بە زمانی ئینگلیزییە بۆ کارەکەت؟📑 دەتەوێت ئینگلیزیەکەت پیشەیی بێت و بەمتمانەبەخۆبوونەوە لە شوێنی کارەکەتدا قسەی پێبکەیت؟

تەنیا بە نرخی 25000 دینار دەتوانی بەشداری کۆرسەکە ببیت و فێربیت لەگەڵ هاوپیشە و هاوڕێکانت بە ئینگلیزی قسە بکەیت و لە شوێن کارەکەت هیچ کێشەی زمانی ئینگلیزیت نەمێنێ.

ئاگاداربن داشکاندنەکەمان کاتییە.

* لەوانەیە هەست بە قەلەقی بکەیت لە قسەکردن بە ئینگلیزی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان، کۆبوونەوەکان، پرێزنتەیشنەکان و گفتوگۆکانت لەگەڵ بەڕێوەبەر و هاوکارەکانت و کڕیارەکانت.

* لەوانەیە نیگەرانبیت و بترسیت هەڵەبکەیت لەکاتی نووسینی نامەی بازرگانی و ئیمەیڵ و ڕاپۆرت.

* لەوانەیە گومانت هەبێت کە ئایا ئینگلیزییەکەت سروشتی یەتە بەر گوێ یان نا. حەزەکەیت ئینگلیزییەکەت بەجۆرێ بێ وەک وابێ زمانی یەکەمت بێ.

* لەوانەیە بترسیت لەوەی کە خەڵکی لە جیهانی کاردا بەهۆی خراپی زمانی ئینگلیزییەکەت تۆ بە تەمەڵ یان کەمتوانا بزانن. کاتێک زۆر هەل لەدەست ئەدەیت بەهۆی ئینگلیزیەکەتەوە، هەموو ڕۆژێکت لە شوێنی کارەکەت زیاتر ناخۆش و بێزارکەرتر دەبێت.

‎چارەسەر چییە؟ خولێکی ئینگلیزی بزنس بخوێنە کە بەتەواوی فێرت دەکات لە بارودۆخە جیاوازەکان بەتایبەت پیشەییەکاندا چی بڵێیت. ئەو شتانەی لەم خوولەدا فێری دەبیت ئەمانەن:

چۆن لە دۆخە پیشەییەکانی ڕۆژانەدا باشتر گفتووگۆ بکەیت وەک چاوپێکەوتن (ئینتەرڤیو)، پەیوەندی تەلەفۆنی، کۆبوونەوە، پرێزنتەیشن، نامە و ئیمەیڵ، مامەڵە لەگەڵ هاوکارەکان و زۆر شتی تر.

فێری وشە بنەڕەتییەکان دەبیت بۆ بوارە سەرەکییەکانی بازرگانی وەک دارایی، پەرەپێدانی پڕۆژە، بەڕێوەبردن، بازاڕکردن، فرۆشتنی تاکەکەسی و بەرهەمهێنان، کارگێڕی، پرسە یاسایی و ژینگەییەکان.

هەروەها فێری دەربڕینە باوەکان دەبیت کە لە جیهانی بازرگانیدا بۆ مەبەستی پەیوەندی دروست کردنی باش و گفتوگۆکردنی هاوڕێیانە، فرۆشتن و خزمەتگوزاری کڕیار، دانوستان، ئیدیۆمی بازرگانی و ئەو دەستەواژانەی لەکاتی قسەکردن بەکاردەهێنرێن.

خولی ئینگلیزی بزنس ٤٠ وانە لەخۆدەگرێت بە شێوەی ڤیدیۆ و دەنگ و دەق. کویز و تاقیکردنەوە لەخۆدەگرێت بۆ ئەوەی بتوانیت پێداچوونەوە بکەیت و ببینیت کە ئینگلیزییەکەت باشتر ئەبێ.

دەتوانی لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێک کۆرسەکە بخوێنیت و نەبەستراویتەتەوە بە هیچ کاتێک و شوێنێکەوە.

‎ئێستا بەشداری بکە.🏅🚀

لە گروپی تێلێگرام دەتوانن نمونەی کۆرسەکە ببینن

https://t.me/zimanxpert

Comments

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *


error: Content is protected !!